كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی: هیچ خشتەیەكی مووچەمان بڵاو نەكردۆتەوە

 

سەرچاوەیەك لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتی كردەوە هیچ خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەیان بڵاو كردبێتەوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە كە تێیدا وانووسراوە تاوەكوو ٢٩ی مانگی ٧ی ٢٠٢٠، پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ٢٠٢٠ كۆتایی نایەت.

لەمبارەیەوە (باسنیوز) پەیوەندی بە دیوانی وەزارەتی داراییەوە كرد و سەرچاوەیەك ڕای گەیاند كە ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە و ئەوان هیچ خشتەیەكی مووچەیان بڵاو نەكردۆتەوە.

هاوكات جەختی كردەوە كە هەر خشتەیەكی مووچە بڵاو بكرێتەوە، لە گرووپی تایبەت بە وەزارەتی دارایی لە تۆڕی (ڤایبەر) كە ژمارەیەكی زۆری ڕۆژنامەنووسانیشی تێدا بەشدارە، ڕای دەگەیەنن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە و سبەی دووشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠یش مووچەی هەردوو یەكەی حەفتا و هەشتای وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.

 

 

ئه‌م خشته‌یه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌