له‌ ڕووسیا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ نۆ هه‌زار و 73 كه‌س
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ نۆ هه‌زار و 73 كه‌س

 

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ نۆ هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 28/6/2020، له‌ ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 791 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 634 هه‌زار و 437 كه‌س. ‌

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ شه‌ممه‌‌ شه‌ش هه‌زار و 852 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 104 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ نۆ هه‌زار و 73 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 399 هه‌زار و 87 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.