كچەكەی قاسم سولەیمانی بوو بە بووكی حزبوڵای لوبنان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كچەكەی قاسم سولەیمانی بوو بە بووكی حزبوڵای لوبنان

ماڵپەڕی ئەڵعەرەبییە بڵاوی کردووەتەوە بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی هەندێ سەرچاوەی عەرەبی و ئێرانی، کچی قاسم سولەیمانی فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێران، شووی بە کوڕی جێگری کارگێڕیی حزبوڵای لوبنان کردووە.

هەواڵی ئەم زەماوەندە لەلایەن "زەینەب موغنیە" خوشکی "عیماد موغنیە" فەرماندەی پێشووی حزبوڵاوە بڵاو کراوەتەوە و نووسیویە "زەینەب سولەیمانی کچی قاسم سولەیمانی لەگەڵ کوڕی "سەید هاشم سەفیەدین" جێگری کارگێڕیی حزبوڵای لوبنان پێکەوە زەماوەندیان کردووە".

قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کە سەرەتای ساڵی 2020 لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەی ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا کرایە ئەمانج و لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهندس یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و چەند کەسی دیکە کوژران.

 ئەم هەوالە لەلایەن بەرکارهێنەرانی ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری هەبووە و نووسیویانە بانەختێ سەبری کردبا لانیکەم سالڕۆژی مەرگی باوکی تەواو ببا.