بەڤیدیۆ.. ئیسرائیل لە درامایەکدا سیخوڕێک دەنێرێتە ناوجەرگەی تاران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. ئیسرائیل لە درامایەکدا سیخوڕێک دەنێرێتە ناوجەرگەی تاران

ئیسرائیل درامایەکی تەلەڤزیۆنی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست دەکات و سیخوڕێک دەنێرێتە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە.

دراماکەی ئیسرائیل بە ناوی (تاران) دروست کراوە و بەهۆی لە یەکچوونی دیمەنەکانی لەگەڵ تارانی، لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان وێنەی گیراوە.

لە دراماکەدا، ژنێک رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل بۆ تێکدانی بەرنامەی ناوکیی ئێران لەڕێی ئینتەرنێتەوە، دەنیرێتە تاران. تاوەکو دواتر فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردومانی بنکە ناوکییەکان بکات.

ژنەکە لە ئەرکە هەواڵگرییەکەی سەرکەوتوو نابێ و ناچار دەبێ هەڵبێ، دواتر دەکەوێتە داوی خۆشەویستیی گەنجێکی ئێرانی، کە ئەو گەنجە رزگاری دەکات.