بەوێنە.. لە هەڵمەتێکدا بەنداوی سەروچاوە پاک دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە هەڵمەتێکدا بەنداوی سەروچاوە پاک دەکرێتەوە

بەنداوی سەروچاوە لە قەزای ڕانیە، کە بە پاشماوەی گەشتیاران و قەوزە و گژوگیا، پیس ببوو، لەلایەن کرێکارانی کۆمپانیای پاککەرەوەی سنوورەکەوە هەڵمەتی پاک و خاوێنکردنەوەی دەستی پێ کردووە.

لەمبارەوەئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕاپەڕین بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "بەنداوی سەروچاوە شوێنێکی گەشتوگوزارە و ڕۆژانە بە سەدان گەشتیار ڕووی تێدەکەن، بەڵام ماوەیەک ھەست دەکەین ناو ئاوەکەی بە پاشماوەی گەشتیارا، قەوزە و گژ و گیا پیس بووە".

گوتیشی: "دوای گەیاندنی داواکاریمان بە لایەنی پەیوەیندیدار ئێسا لەلایەن کۆمپانیای تایبەت بە پاککرکردنەوەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینەوە ھەڵمەتێکی پاککردنەوەی بەنداوەکە دەستی پێ کردووە".