میلیشیا ئێرانییەکان لەسەر سنووری عێراق بۆردومان دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

میلیشیا ئێرانییەکان لەسەر سنووری عێراق بۆردومان دەکرێن

میلیشیاکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نزیک سنووری عێراق، بۆردومان کران.

رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، شەوی شەممە 27-6-2020، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی بارەگاکانی میلیشیا ئێرانییەکان و سوپای رژێمی سووریایان لە گوندی عەباس لە گوندەوارەکانی شاری ئەلبوکەمال لە رۆژهەڵاتی سووریا و لە نزیک سنووری عێراق، بۆردومان کردووە.

هەروەک رووانگەی سووری رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە، کە گومان دەکرێ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئەنجامیان دابێ، شەش چەکداری میلیشیاکانی نزیک لە ئێران کوژران.

ئێران لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، بە ناردنی چەک و چەکدار، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات.

ئیسرائیل بەردەوام بنکە و بارەگای میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا بۆردومان دەکات، چونکە هەروەک سەرکردەکانی باسی دەکەن، بەهێزبوونی هەژموونی ئێران لە سووریا، مایەی مەترسییە بۆ سەر ئیسرائیل.