ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە 500 هەزار کەس تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە 500 هەزار کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 10 ملیۆن و 34 هەزار و 774 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-6-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، رووسیا، هیندستان، بەریتانیا، پیرۆ، چیلی، ئیسپانیا, ئیتاڵیا، ئێران، مەکسیک، پاکستان، تورکیا، ئەڵمانیا، سعودیە، فەرەنسا، بەنگلادیش، باشووری ئەفریقیا، کەنەدا، قەتەر، کۆڵۆمبیا و و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، پێنج ملیۆن و 435 هەزار و 185 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 501 هەزار و 280 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.