كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

حاجی ئۆمەران.. زیادكردنی باج كاریگەیی لەسەر كەمبوونەوەی هاوردەی سەوزە و میوەی ئێرانی هەبووە

"لە بەرژەوەندیی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە"


گوتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاشكرای دەكات، زیادكردنی باج كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی هاوردەی سەوزە و میوە لە ئێران بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە و ئەوەش لە بەرژەوەندیی جووتیارانی کوردستانە.
سیروان حوسێن گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەپێناو ساغكردنەوەی بەربوومی كشتوكاڵی جروتیارانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان لە دەروازە گومرگییەكان باجی زیاتر خراوەتە سەر ئەو سەوزە و میوەیەی لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت بە تایبەتیش تەماتە".
گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، گوتیشی: "زیادكردنی باج هۆكار بووە لەسەر هاوردەكردن و كەمبوونەوەی سەوزە و میووە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە نرخەكەی بە گران لەسەریان دەوستێتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندیی جووتیارانی هەرێم و ساغكردنەوەی بەربوومە كشتوكاڵییەكانی ناوخۆیە".