بەرنامەی خۆراکی جیهانی (فاو): زیاتر لە ٩ ملیۆن هاووڵاتیی سووری تووشی قەیرانی بێخۆراکی بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەرنامەی خۆراکی جیهانی (فاو): زیاتر لە ٩ ملیۆن هاووڵاتیی سووری تووشی قەیرانی بێخۆراکی بوون

بەرنامەی خۆراكی جیهانی (فاو) ڕاگەیاندووە برسیەتی هەرەسی بە وڵاتی سوریا هێناوە و 9 ملیۆن و 3 سەد هەزار كەس لەو وڵاتە بەدەست نەبوونی خۆراكەوە دەناڵێن. 

بەرنامەی خۆراكی جیهانی (فاو) دوێنێ هەینی 2020.6.26 راپۆرتێكی لەبارەی بارودۆخی سووریا بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت ژمارەی هەژاران لە سووریا زۆر زیادی كردووە و تەنها لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا 1 ملیۆن و نیو هاووڵاتی لەو وڵاتە هەژار بوون.

 ئەلیزابیپ بایرز، گوتەبێژی فاو دەڵێت: "نرخی كەلوپەلەكان بەگشتی لە سووریا، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 200 % بەرز بوونەتەوە، هۆكارەكەشی بەشێكی بەهۆی زیادبوونی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی سووریا و بەشێكی دیكەشی بەهۆی داڕمانی ئابووریی لوبنانە كە سەرچاوەی سەرەكیی هاوردەكردنی كاڵا بووە بۆ سووریا."

بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن ژمارەیەک ڕێكخراوی نێودەوڵەتییەوە بڵاو كراوەتەوە رێژەی هەژاری لە سووریا گەیشتۆتە 90 % و داهاتی تاكەكان لە رۆژێكدا تەنها  دوو دۆلارە.