پێویستە ئەو قەوارانە ھەڵبوەشێنرێن كە خۆفرۆشی وەك سۆران عومەر دروست دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پێویستە ئەو قەوارانە ھەڵبوەشێنرێن كە خۆفرۆشی وەك سۆران عومەر دروست دەكەن


لەجیاتی ئەوەی بچێت بۆ دادگا و بەڵگەكانی بخاتە ڕوو بۆ ئەوەی ئەو تۆمەتانەی پێ بسەلمێنێت كە داوینیەتە پاڵ خەڵكی تر، كەچی سۆران عومەر داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو قەوارە دەستوورییەی ھەرێمی كوردستان دەكات كە یەكێك لە دەزگاكانی ئەم قەوارەیە پەرلەمانە و پارێزبەندیی لەسەر ھەڵگرتووە! كوڕەكەی ساڵی 2001ی بیارەی تەنیشت جوندولئیسلام و ئەنسارولئیسلامی تیرۆریست، دەیەوێت ئەوەی ئەو كاتانە لە بیارەوە و خۆی و تیرۆریستە شەریك شعوورەكانی پێیان نەكرا، ئێستا بە ھاتوھاوار و ئەمجارەیان بە ناوی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستانەوە بیكات، كە لە بیارە و لەگەڵ تیرۆریستانی جوندولئیسلام و ئەنسارولئیسلام بوو، ئیشەكەی ھەر ئەوە بوو كە ھەرێمی كوردستان ژێرەوژوور بكات چونكە ھەرێمی كوردستان كافرە! ئێستاش درێژە بە ھەمان ڕۆڵی جاشایەتیی خۆی بۆ داگیركرانی كوردستان دەدات، بەڵام پاساوی ئەمجارەی دواكەوتنی مووچەیە! واتە یەك ئیش و یەك دەور، بەڵام ھەرجارە و بە پاساوێك، پاساوی جاری یەكەمی بۆ ژێرەوژووركردنی ھەرێمی كوردستان لەبەرئەوە بوو كە ھەرێمی كوردستان كافرە و خودا ئەمانی وەك (جەنگاوەری خۆی!) ھەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لە بیارەوە دەست پێبكەن و ھەرێمی كوردستان بكەن بە موسڵمان! بەڵام پاساوی جاری دووەم واتە پاساوی ئێستا بۆ ژێرەوژووركردنی ھەرێم دواكەوتنی مووچەیە!

ئەم سۆرانە بەكردەوە خۆفرۆشە، ئەو كۆمەڵە بەڵگە و نووسراوە فەرمیانەی موخابەراتی سەدام حسێن و نووسینگەكەی عێزەت ئەلدووریی بیر چووەتەوە كە ئەو كاتانەی لە بیارە بوون، بۆ چ كارێك دژی ھەرێمی كوردستان ڕایانسپاردبوون، ئەم سۆرانە بەكردەوە خۆفرۆشە، ئەو نووسراوانەی موخابەراتی سەدام حسێنی بیر چووەتەوە كە تەنانەت بڕی ئەو دۆلارانەشی تێدا نووسرابوو كە لەبەرامبەر جاشایەتیەكەیان دژی ھەرێمی كوردستان بۆیان تەرخان كرابوو.

باشترین وەڵام بۆ سۆران عومەری بەكردەوە جاش ئەوەیە كە بۆ ئەوەی بەیەكجاری ڕەگوڕیشەی جاشایەتی ھەڵبوەشێنرێتەوە، پێویستە ئەو جۆرە ڕژێم و دەوڵەتانە و ئەو قەوارانەی ناوچەكە ھەڵبوەشێنرێتەوە كە خۆفرۆش و جاشی وەك سۆران عومەر دروست دەكەن، نەك قەوارەی دەستووریی ھەرێمی كوردستان، چونكە ئەگەر عێراق و بەشێكی بەرچاو لە ڕژێم و دەوڵەتانی ناوچەكە ھەڵبوەشێنرێن و لەسەر بنەمای نوێ ببنە دەوڵەت یان سیستەمی سیاسیی نوێ، یان چەند دەوڵەت و چەند سیستەمێكی سیاسیی نوێ، ئیتر ئەو كاتە لەسەر بنەماكانی مافی بڕیاردانی چارەی خۆنووسینی گەلان و لەسەر بنەمای مافی وەك یەك لەنێوان گەلانی ناوچەكەدا، ژیان بەبێ گرژی و ژاوەژاو بەڕێوە دەچێت و ئیتر ھیچ زەمینەیەك نامێنێتەوە بۆ ئەوەی ھیچ جۆرە جاشێك بە جاشی لە جۆری سۆران عومەریشەوە دروست ببێت.