كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دیمه‌نی ڕۆبۆتى کیوریۆسیتی دوای حه‌وت ساڵ گەشتکردن بەسەر مەریخدا

 

ڕۆبۆتی (کیوریۆسیتی-Curiosity) ماوەی حەوت ساڵە لە سەر مەریخ گەشت دەکات و خاکی و بەردی ئەم هەسارەیە تاقی دەکاتەوە، بەو ئومێدەی نیشانەیەک لە ژیان لەسەر هەسارە سوورەکە بدۆزێتەوە.

جگە لەلایەنی زانستی ئەم پڕۆژە گەورەیەی ناسا، لایەنێکی هونەری جوانیش لە ڕۆبۆتەکەدا هەیە کە چەندین وێنەی جوان و سەرنجڕاکێشی هەسارەی مەریخن.

شایانی باسە ڕۆبۆتی (کیوریۆسیتی-Curiosity) بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە وزە لە تیشکی خۆر وەردەگرێت و لە ناوەندی فەرماندەیی ناسا لە ئەمریکاوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

ئەم ڕۆبۆتە سەیروسەمەر لە ناوخۆیدا تاقیگەیەکی پێشکەوتووە کە خاک و خۆڵی مەریخ کۆ دەکاتەوە، هەر لەو شوێنە پشکنینی بۆ ئەنجام دەدات و ئەنجامەکانی ڕەوانەی ناسا دەکات، و بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت لە گەشتکردن بەسەر مه‌ریخدا.