ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

 

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27/6/2020، د. محه‌مه‌د قادر خۆشناو، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، لە دامودەزگاکانی وەزارەتی تەندەوستی دەست بە دابەشکردنی مووچە كرا، لەسەر بنەمای گونجاندنی مووچە بۆ ئەم مانگە، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

- بۆ پلە تایبەت و باڵاکان 50%ی مووچە.

- ھیچ فەرمانبەرێك مووچەکەی لە 300 هه‌زار دینار کەمتر نابێت.

- تەمویلی گشتیی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە ڕێژەی 79%‏ دەبێت.