ڕەفتارە خراپەكانی پەكەكە لە چەند خاڵێكدا..
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕەفتارە خراپەكانی پەكەكە لە چەند خاڵێكدا..

پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو به‌ په‌كه‌كه‌(PKK) زیاتر له‌ بیست ساله بوویته‌ مایه‌ی سه‌رئێشه‌ و كێشه‌ وبه‌ڵا بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی گوند نشینانی ده‌ڤه‌ره‌ سنوریه‌كان.

 

ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ ڕابردووی كاری ئه‌و حزبه‌ له‌ باشوری كوردستان بكه‌ینه‌وه‌ ده‌بینین له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو هیچ سودێكیان بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانیان زۆر بووه‌ بۆ حكومه‌ت و خه‌لك و زۆر جار له‌ئاكامی ره‌فتاره‌كانی په‌كه‌كه‌ باشوری كوردستان تووشی هێرشی توركیا و ئێران یش بووه‌.

له‌ڕاستیدا په‌كه‌كه‌ به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ و پلانی پیشوه‌خته‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی (ئایدیۆلۆژی ، كۆمه‌لایه‌تی ، سیاسی ، سه‌ربازی،...هتد) كار ده‌كات ، كاره‌كانیشی جێگه‌ی ناڕه‌زایی حكومه‌ت و خه‌لك و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی باشوری كوردستانه‌ ، چونكه‌ كاره‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و رێساكان نییه‌ به‌لكو خۆیان به‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێك ده‌زانن و هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازیش به‌ دوژمنی خۆیان ده‌زانن و بۆیان بلوێت ڕێگه‌ به‌ هیچ كه‌س ناده‌ن له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی كاربكات.

ئه‌وان بوونی كیانێكی كوردی و ده‌سلاتداریه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌! ئه‌وان به‌ نادیده‌گرتنی داگیركردن و پارچه‌پارچه‌ بوونی كوردستان و واقیعی سیاسی و جیاوازی رژیمه‌داگیركه‌ره‌كان ده‌وڵێن (ده‌بێ كورد له‌گه‌ل تورك و فارس و عه‌ره‌ب پێكه‌وه‌ وولاتێكی نمونه‌یی نوێ دابمه‌زرێنن كه‌ هه‌موان یه‌كسان بن) كه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان قسه‌ی عه‌ره‌ب و تورك و فارسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ سه‌رده‌سته‌یی و داگیركاری خۆیان بده‌ن به‌رده‌وام ئه‌و قه‌وانه‌مان بۆ لێده‌ده‌نه‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌درێژدادڕی بپارێزین له‌نوسین هه‌وڵده‌ده‌م به‌ كورتی ڕه‌فتاره‌ خراپه‌كانی په‌كه‌كه بخه‌مه‌ڕوو:

1-سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هێز و چه‌كێكی زۆر له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌ به‌لام ئه‌و هێزه‌ی به‌كارنه‌هێناوه‌ به‌رامبه‌ر توركیا هیچ پانتاییه‌كی جوگرافی ئازاد كراوی نییه‌ له‌ باكوری كوردستان به‌لكو به‌شی هه‌ره‌زۆری هێزه‌كه‌ی له‌ باشوری كوردستان ‌كۆكردیته‌وه‌ به‌كاریده‌هێنێت بۆ سه‌رانه‌ سه‌ندن و ڕێگری له‌ ئاوه‌دنكردنه‌وه‌ی گونده‌كان و ڕفاندنی كچ و كوڕی مێرد مندال بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قه‌ندیل له‌ فێرگه‌كانی خۆیان ئه‌و په‌روه‌رده‌ سقه‌ته‌یان بكه‌ن كه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ بكه‌نه‌ دوژمنی ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد.

2-ڕێگه‌ خۆشكردن بۆ توركیا بۆ له‌شكركێشی و تۆپباران كردنی كوردستان كه‌ له‌ ئاكامدا ڕێگریه‌ له‌كاری جۆتیاری و ئاژه‌لداری گوندنشینانی هه‌رێمی كوردستان.

3-ڕێگری كردن له‌ سه‌روه‌ر بوونی یاسا له‌وناوچانه‌ی ده‌یخاته‌ ژێر ڕكێفی خۆی و ڕێگه‌ نه‌دان به‌ یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ڕۆڵی خۆیان ببینن.

4-لاواز كردنی خه‌باتی حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌ویش به‌ ده‌ستخستنه‌ ناوكارباری حزبه‌كان و دروست كردنی حزبی كارتۆنی و قه‌واره‌ی سیاسی وهێزی چه‌كدار له‌ژێر ناوی خوازراو وه‌ك (پژاك و په‌یه‌ده‌ و یه‌به‌شه‌ و .....هتد).

5-شێواندنی ناوبانگ و له‌كه‌داركردنی خه‌باتی كورد ئه‌ویش به‌هۆی بازرگانی كردنیان به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و تلیاك و حه‌شیش .

6-ناساندنی په‌كه‌كه‌ وه‌ك گروپی تیرۆرستی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا و زلهێزه‌كانی جیهان وه‌شاندنی گورزێكی تره‌ كه‌ ئه‌و حزبه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی داوه‌.

7-سه‌رانه‌ سه‌ندن له‌بازرگان و ده‌وله‌مه‌نده‌ كورده‌كانی ئه‌وروپا به‌ناوی پیتاك بۆ په‌كه‌كه‌.

8- ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ و كاری تێكده‌رانه‌ و تیرۆركردنی نه‌یاره‌كانیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشتر له‌گه‌ل ئه‌وانیش كاری كردبێ و خزمه‌تیشیانی كردبێت.

9-بڕوا نه‌بوون به‌ پرنسیپه و به‌ها كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی كۆمه‌لگای كوردی .

10-مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ل دوژمنانی كورد و ده‌ست تیكه‌ل كردن له‌گه‌ل دوژمنانی كورد به‌ نمونه‌ (عیراق و ئێران و سوریا).

11-ڕێزنه‌گرتن له‌ سیمبول و پیرۆزیه‌كان ومێژوو و سه‌ركرده‌كان و خه‌باتی كورد و كوردستان بۆ نمونه‌ ئالای كوردستان و سه‌ركرده‌كان .

12-دژایه‌تی كردنی دیموكراسیه‌ت وڕێگری له‌ ئازادیه‌كان له‌و شوێنانه‌ی له‌ژێرده‌سه‌لاتی ئه‌وان بێت.

ئه‌وه‌ی لێره‌ باسمان كردن كورته‌یه‌ك بوو له‌ ره‌فتار و كاره‌ نه‌شیاوه‌كانی په‌كه‌كه‌ ، هیوادارین په‌كه‌كه‌ به‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیدا بچێته‌وه‌ وسنورێك بۆ سلبیاته‌كانی خۆی دابنێت كه‌ بۆته‌ خالی لاوازی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كه‌ په‌كه‌كه‌ نه‌ باوه‌ری به‌ كوردستان هه‌یه‌ نه‌به‌ بزووتنه‌وه‌ رزگاریخوازیه‌كه‌ی به‌لكو وه‌كو گوتمان به‌ پاشه‌كشه‌ی ده‌زانێت له‌ ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌لایه‌تی و هزری سیاسی.