وەزارەتی دارایی خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی بۆ دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە بڵاو كردەوە.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی كە دیوانی وەزارەتی دارایی بڵاوی كردووەتەوە، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2020/6/28، مووچەی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ مانگی شوبات خه‌رج ده‌كرێت.

هەروەها رۆژی دووشه‌ممه‌‌ 2020/6/29، مووچەی یەكەكانی حەفتا و هەشتا بۆ مانگی شوبات خه‌رج ده‌كرێت.

پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دابوو بەپێی ئەو بڕە داهاتەی لەبەردەستدایە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكات و ٢١٪ی بودجەی وەزارەتەكان تایبەت بە مووچە كەم بكاتەوە.