له‌ ڕووسیا 188 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا 188 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

 

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات نزیكه‌ى نۆ هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 27/6/2020، له‌ ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 852 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 627 هه‌زار و 646 كه‌س. ‌

هه‌ر له‌ ڕووسیا 188 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌شت هه‌زار و 969 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 393 هه‌زار و 352 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.