ئوردن "چارەسەرکردنی 24 پەرلەمانتاری عێراقی تووشبوو بە کۆرۆنا" رەت دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئوردن "چارەسەرکردنی 24 پەرلەمانتاری عێراقی تووشبوو بە کۆرۆنا" رەت دەکاتەوە

وەزیری دەوڵەت لە حکوومەتی ئوردن بۆ کاروباری راگەیاندن چارەسەرکردنی 24 پەرلەمانتاری عێراقی تووشبوو بە کۆرۆنا، رەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 27-6-2020، ئەمجەد عەزایلە، وەزیری دەوڵەت لە حکوومەتی ئوردن بۆ کاروباری راگەیاندن رایگەیاندووە، تەنیا یەک پەرلەمانتاری عێراق، کە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە، لە نەخۆشخانەیەکی ئوردنە و چارەسەر وەردەگرێت.

ئەمجەد عەزایلە هەواڵی گواستنەوەی 24 پەرلەمانتاری عێراقیی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا و چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی، رەت کردووەتەوە.

پێشتر میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردبووەوە، 24 پەرلەمانتاری عێراق، کە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، بە فڕۆکەیەکی تایبەت گواستراونەتەوە ئوردن و لەوێ چارەسەر دەکرێن.