سلێمانی.. دوو حاجی لەقلەق دەگەڕێندرێنەوە ناو سروشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. دوو حاجی لەقلەق دەگەڕێندرێنەوە ناو سروشت

لە ھەریەکە لە قەزای شارەزوور و بەکرەجۆی پارێزگای سلێمانی، دوو حاجی لەقلەق لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە، گەڕێندرانەوە ناو سروشت.

ھێمن کەمەرخان  گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی زانیاریمان پێ درا کە لە قەزای شارەزوور ھاووڵاتییەک باڵندەیەکی کێوی جۆری (حاجی لەقلەق )ی گرتووە و لە ماڵەکەی خۆیدا بەندی کردووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور باڵندەکەیان لە ماڵەکە ھێنایەدەر و گەڕاندیانەوە ناو سروشت".

گوتیشی: "دوای ئازادکردنی حاجی لەقلەقەکە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ھاووڵاتییەکە دەکرێت و ئەگەر زاندرا ڕاوی کردووە، ئەوا لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و ھاوکات بە بڕی یەک ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت".

باسی لەوەش کرد ھاوکات لەلایەن ھەندێک لە ژینگەپارێزەوە، باڵندەیەکی دیکەی حاجی لەقلەق لە سنووری شارەدێی بەکرەجۆی نزیک شاری سلێمانی ئازاد کراوە و گەڕێندرایەوە ناو سروشتی خۆی.