ئیسرائیل بنکە چەکدارییەکانی غەززە بۆردومان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل بنکە چەکدارییەکانی غەززە بۆردومان دەکات

سوپای ئیسرائیل بنکە چەکدارییەکانی گرووپە توندڕەوەکانی کەرتی غەززەی فەلەستین، بۆردومان دەکات.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، شەوی هەینی 26-6-2020، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی دەزگایەکی دروستکردنی مووشەک و بنکەیەکی سەربازیی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس)یان بۆردومان کردووە.

هەروەک سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەو بنکە سەربازییانەی حەماس کەوتبوونە باشووری کەرتی غەززە و رۆژهەڵاتی چیای جەبالیا لە غەززە.

بۆردومانەکەی سوپای ئیسرائیل دوای ئاراستەکردنی دوو مووشەک بۆ کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانی ئیسرائیل لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە، دێت.

حەماس لەبارەی بۆردومانەکەوە رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سێ بنکەی سەربازیی کەتیبەکانی قەسام (باڵی سەربازیی حەماس) و بنکەیەکی گرووپی سەرایا قودسی سەر بە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییان بۆردومان کردووە.