کەیوان کەریمی بەشداری لە فیستیڤاڵی فیلمی کان دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەیوان کەریمی بەشداری لە فیستیڤاڵی فیلمی کان دەكات


کەیوان کەریمی سینەماکاری کورد بە پرۆژەیەك بەشداری لە بازاڕی ئۆنلاینی حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کانی 2020 دەكات.


بازاڕی ئۆنلاینی حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان بە ناونیشانی Marché du Film لە ڕۆژانی 22 تا 26ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێ، سینەماکاری کورد کەیوان کەریمی بە نوێترین و دووهەمین پرۆژەی سینەمایی خۆی بە ناوی "ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟" بەشداری دەكات.


ئەم كارەی كەریمی وەکو 10 باشترین پرۆژەی بەرچاوی دنیا لە بەشی La Fabrique du Cinema لە حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان لە ساڵی 2020 هەڵبژێردرابوو، لەم ڕووداوە گرینگە سینەماییەدا بەشدارە.