سۆران لە خێڵی حەمەش هەر دەیویست حکوومەت هەڵوەشێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سۆران لە خێڵی حەمەش هەر دەیویست حکوومەت هەڵوەشێتەوە

سۆران عومەر یان سۆران سامری بە قەولی مەلا کرێکار دەڵێت، هاتووە دەیهەوێ ئەم حکوومەتە هەڵوەشێتەوە، ئەمە هیچ داوایەکی سەیر نییە، چوونکە هەر سەرەتا لەگەڵ ئەنسارولئیسلام دەستی بەجیهاد کرد بۆ ئەمە جیهادی کرد، سۆران ڕۆژگارێک لە خورماڵ لەبەر ئەوەی گەنجەکان بە شۆرتەوە دووگۆڵیان کردبوو ئەمری فەلاقەی بۆ دەرکردبوون، ئێستا غەریب نییە داوای تێکدان بکات و بیەوێت خواستە مێژووییەکەی بگەیەنەتە جێ، تەنها فەرقەکە ئەوەیە جاران لەژێر ناوی جیهادبوو ئێستاش لەبن باڵی لاهوور.

مرۆڤێک کە هیچی نییە بیدۆڕێنێت کێ چاوەڕێی خێری لێدەکات، خۆی حکوومەت و پەرلەمانێک هەر بەڕاستی دەبوو ئەو کات بەرد باران بکرێت کە تۆ تێیدا بوویتە سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لەکاتێکدا تاوانی مرۆڤ سەربڕینت لە ئەستۆدایە.

تۆ ئەو پیاوەی خۆت ڕووخاویت، لە رووی کۆمەلایەتی و خێزانی وە لەڕووی پیشەیی، کەسێک هیچی نەما بیدۆڕێنێت پێی ئاساییە هەموو شت بڕوخێت، متمانەی حزبەکەی خۆت دۆڕاندووە، متمانەی خێزانت دۆراندووە ئەمەیان دەزانی مەبەستم چییە، حەسانەت دۆڕاندووە، لەم کاتەدا پیاوێکی بێ ناسنامەیت و قومارچیش بوویتایە جارێک هەر دەتبردەوە.

من زۆر بە ڕوونی دەیڵێم خەڵک تەنها بیربکەنەوە دەزانن تۆ کرێ وەردەگریت بۆ ئەم خۆفرۆشییە، دەنا چۆن توانیت لە قەیوان شوقە بکری بە نۆزدە دەفتەر ئۆتۆمبێل و مەزرەعەت هەیە وەک هەموو مەسئولێک ، مووچەی چەند ساڵیشت بێ دەستکاری بەم شتانە بدرێت هێشتا بەش ناکات، ئەی بەچی ژیاویت چەند ساڵە؟

حکوومەت بەرهەمی خوێنی خەڵکەو خەڵک خۆیان دەیپارێزن نەبەتۆوو نە بە نیوسەرۆکەکەت دەڕوخێت، بەو ئازارەوە تل بخۆ بەو خەونەشەوە سەر بنێرەوە کە زۆری گەورە هاتن پێیان نەهاتە دی، دەی خۆت و گەورە بچووکەکەت قەت پێتان ناکرێ!