سێ نیشانەی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سێ نیشانەی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

 

سەنتەرەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزیی لە ئەمەریکا، سێ نیشانەی نوێی دیکەیان لە نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بۆ سەر لیستی نیشانە تایبەتەکانی نەخۆشیی کۆڤید- 19 راگەیاند.

سەنتەرەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی هەر سێ نیشانەی (هێڵنجهێنانەوە، ئاوهاتن لە لووت، سکچوون)ی بۆ سەر نیشانەکانی دیکەی نەخۆشییەکە راگەیاند، کە پێشتر ئاماژەیان بۆ کرابوو، وەک (کۆخە، تا، هەستکردن بە ماندووێتی و ئازاری ماسوولکەکان، سەرئێشە، نەمانی هەستی بۆن و تام، هەوکردنی قورگ).

گۆڤاری (نیوزویک)ی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو نیشانە نوێیانە لەسەر پێگەی
سەنتەرەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی داندراون، دیاریشی کردووە، کە ئەو لیستەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە، کە پێشتر راگەیاندرابوو، تێکڕای نیشانەکانی پەتایەکەی تێدا نیین.

رادەی توندیی نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازن، کە کەسی نەخۆش لەدوای دوو رۆژ تا 14 رۆژ لە تووشبوون بە پەتاکە هەستی پێ دەکات.

سەنتەرەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی هۆشداریی دەدەن بە کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشیی سییەکان و دڵ و شەکرەیان هەیە، کە ئەوان ئەگەری چەندبارە مەترسییان لەسەر ئەبێ، کاتێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

جەختیشی کردووەتەوە کە، “ ئەو نیشانانەی جێی هۆشداریین و نابێ لە کاتی کۆرۆنادا فەرامۆش بکرێن، بریتین لە بەزەحمەت هەناسەدان، ئازار لە سینگدا، شین و مۆر بوونی لێوەکان یان رووخسار”.

شایانی باسکردنە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە نزیکەی 10 ملیۆن کەس و لەو ژمارەیەشدا نزیکەی نیو ملیۆن کەس گیانیان لەدەست داوە.