بە ڤیدیۆ.. دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە تارانی پایتەختی ئێران بیستراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە ڤیدیۆ.. دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە تارانی پایتەختی ئێران بیستراوە

میدیای فەرمیی ئێران: لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە

كەمێك لەمەوبەر، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە تارانی پایتەختی ئێران بیستراوە و چەند وێنە و ڤیدیۆیەکیش لەمبارەیەوە بڵاو بووەتەوە.


چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاویانکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی پەردیسەی شاری تارانی پایتەختی ئێران، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە و هاوکات ئاگرێکی گەورەش ناوچەکەی ڕووناک کردووەتەوە و ئەوەش خراوەتە ڕوو کە شوێنی تەقینەوەکە نزیکی ناوەندێکی مووشەکی ئیرانە.


تاوەکو ئێستا دەزگا پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە تەقینەوەیەکە رانەگەیاندووە و تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێرانیش لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کردووە.