به ‌وێنه‌.. چه‌مچه‌ماڵ بە دەرمانی دژه‌ ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا رشێندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به ‌وێنه‌.. چه‌مچه‌ماڵ بە دەرمانی دژه‌ ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا رشێندرا


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌ڵمه‌تی ڕشتنی ده‌رمان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌بازاڕ و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو.

ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قایمقامی شاری چه‌مچه‌ماڵ ،به‌ (باسنیوز) راگه‌یاند: " ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/6/2020، بۆپاكراگرتنی شاری چه‌مچه‌ماڵ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا،هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌كانی ( ئاو ، شاره‌وانی ، كشتوكاڵ ، ڤێته‌رنه‌ری ، ته‌ندروستی ) و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ،هه‌ڵمه‌تێكی رشتنی ده‌رمانی دژ به ‌كۆرۆنا ئه‌نجامدرا".

گوتیشی: " هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ دوای ئه‌وه‌هات به‌یانی ئه‌مڕۆ ناوشار شۆردراو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش به‌ مادده‌ی ڤێرگۆن ڕشێندرا كه‌ مادده‌یه‌كه‌ ده‌توانێت ٢٠ جۆر ڤایرۆس له‌ناوبه‌رێت و بۆماوه‌ی ٦٠ ڕۆژ ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ نه‌شۆردرێت".