ئەمریكا چوار كۆمپانیای تری ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریكا چوار كۆمپانیای تری ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە واشنتۆن سزای نوێی ئابووریی بەسەر ئێراندا سەپاند و چوار كۆمپانیای تری ئەم وڵاتەی خستە لیستی ڕەشی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە.


چوار كۆمپانیاكەی ئێران تایبەتمەندن لە بوارەكانی پۆڵا، ئەلەمنیۆم و ئاسن، بریكاری گەورەترین كۆمپانیاكانی ناردنە دەرەوەی ئاسنی وڵاتەكەن، بە گوتەی واشنتۆن، ئەم كۆمپانیایانە ساڵانە دەیان ملیۆن دۆلار رادەكێشنە ناو ئێران لە ڕێگەی مامەڵەكردن و پیشەسازیی مادە رەقەكانەوە.


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لەمبارەیەوە رایگەیاندووە كە كۆمپانیای تارا ستیڵ ترەیدینگی سنووردار، كە لقێكی بارەگاكەی لە ئەڵمانیایە، هەروەها كۆمپانیای موبارەكە بۆ پۆڵا و سێ لە بریكارەكانی فرۆشتنی لە ئیمارات كە خاوەندارییەتی پشكی زۆرینەیان دەكات، لەگەڵ كۆمپانیای میتیڵ ستیڵ كە بارەگاكەی لە ناو ئێرانە، خراونەتە لیستی رەشەوە.


وەزارەتە ئەمریكیەكە دووپاتی كردووەتەوە بریكاری فرۆشتنی بەرهەمەكانی ئەم كۆمپانیایانە دەیان ملیۆن دۆلاری ساڵانەیان لە دەرەوەی ئێران كۆكردووەتەوە.