به‌وێنه‌.. لە هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری بۆ به‌ فیڕۆنه‌دانی ئاو به‌ڕێوه ‌ده‌چێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌وێنه‌.. لە هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری بۆ به‌ فیڕۆنه‌دانی ئاو به‌ڕێوه ‌ده‌چێت

 

ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه‌و مافه‌كانی ژنان به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ پاڵپشتی ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ به‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ چوار چێوه‌ی پڕۆژه‌ی (ته‌ كامل) هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیار بۆ به‌ فیڕۆ نه‌دانی ئاو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ ده‌كات.

قه‌یسه‌ر ڕه‌حمان ، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه‌ و مافه‌كانی ژنان، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له‌ چوار چێوه‌ی پڕۆژه‌ی (ته‌ كامل) كه‌ ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی دارایی ده‌كات، وه‌كو ڕێكخراوی نوێ به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ دروشمی (ئاو، ئاوه‌دانییه‌) هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری بۆ پاراستن و به‌ فیڕۆ نه‌دانی ئاو جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".

ڕوونیشیكرده‌وه‌، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ چه‌ند چالاكییه‌ك پێكهاتووه‌، دوو هه‌زار پۆشه‌ری زانیاری به‌ فێرۆنه‌دانی ئاو به‌سه‌ر ماڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شده‌كه‌ین، هاوكات له‌ ڕێگه‌ی مامۆستایانی ئاینی و سۆشیاڵ میدیاوه‌‌ كار ده‌كه‌ین بۆ بڵاووكردنه‌وه‌ی زیاتری هۆشیاری به‌ فێڕۆ نه‌دانی ئاو.

هەروەها گوتیشی: "هه‌ڵمه‌ته‌کە له‌‌مڕۆوه‌، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوه‌ی سێ مانگ ده‌خایه‌نێت، ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌ته‌کەش پاراستنی ئاو و به‌ فیڕۆنه‌دانی ئاوه‌ له‌ شاره‌كه‌دا، چونكه‌ ئاو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ژیانه‌".