تەندروستیی جیهانی: هەفتەی داهاتوو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دەگاتە 10 ملیۆن کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی جیهانی: هەفتەی داهاتوو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دەگاتە 10 ملیۆن کەس

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، کە هەفتەی داهاتوو ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا دەگاتە 10 ملیۆن کەس.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە، لە مانگی یەکەمی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، رێکخراوەکە 10 هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتای کۆرۆنای تۆمار کرد.

تیدرۆس ئەدهانۆم هەروەها رایگەیاندووە، لە مانگی 5ـی ئەمساڵ، چوار ملیۆن کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و پێشبینیش دەکەن لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، بگاتە 10 ملیۆن کەس.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە دواتر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتا ناوی برد، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.

تا ئێستا نۆ ملیۆن و 499 هەزار و 549 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ئەو پەتایە بوون و لەو ژمارەیەشدا، 485 هەزار و 709 کەس گیانیان لەدەست داوە و پێنج ملیۆن و 122 هەزار و شەش کەسیش چاک بوونەتەوە.