لەبارەی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانەوە وەزارەتی بازرگانی ڕوونکردنەوە دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لەبارەی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانەوە وەزارەتی بازرگانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

حکوومەتی بەغدا پارەی گەنمی جوتیارانی شارەکانی عیراق پێش جووتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکات و بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی وەرگیرانی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە تا ئەوکاتەی ڕێژەی وەرگرتنەکە دەگاتە ٣٩٠ ھەزار تۆن کە ڕێژەی دیاری کراوە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە".

گوتیشی: "ئێستا حکوومەتی بەغدا دەستی کردووە بە پێدانی چەکی پارە بە جووتیارانی شارەکانی عێراق کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە و ئەوەش بەھۆی ئەوەی ئەوان لە ٢٠ی نیسانی ئەمساڵەوە دەستیان بە دروێنەی گەنم و ڕادەستکردنیان بە سایلۆکان کردووە، بەڵام ئەوەی ھەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەو مانگەوە بووە، بۆیە پێدانی چەکی پارەکە دوا دەکەوێت".

نەوزاد ئەدھەم باسی لەوەش کرد کە  عێراق بڕیاری داوە گەنمی پارەی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەڵام تا ئێستا بە وردی کاتەکەی دیاری نەکراوە و ھەرکات نووسراومان بۆ ھات ئێمەش بەپێی کاتی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان، چەکی پێدانی پارەکە بەسەر جووتیارن دابەش دەکەین".

ھەرێمی کوردستان خاوەنی زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن گەنمە کە بەشی دوو ھێندەی پێویستی ناوخۆ بە گەنم دەکات، بەڵام حکوومەتی بەغدا جیاواز لە جووتیارانی شارەکانی عێراق، کە تەواوی بەرھەمی گەنمیان لێ وەردەگرێت، تەنھا ٣٩٠ ھەزار تۆن گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت.