ئابووریناسێک :ئه‌و قه‌رزه‌ى عێراق ده‌یكات زیان بە هه‌رێمى كوردستان ده‌گەیە‌نێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئابووریناسێک :ئه‌و قه‌رزه‌ى عێراق ده‌یكات زیان بە هه‌رێمى كوردستان ده‌گەیە‌نێت

ئابوووریناسێکی کورد وەرگرتنی قەرزی دەرەکی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بە زیانی هەرێمی کوردستان دەزانێت، چونکە بەشی هەرێمی کوردستان لەو قەرزانە نادرێت.

هۆشمه‌ند ڕه‌فیق، مامۆستاى زانكۆ و ئابوورىناس به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند، ئەو قەرزەی عێراق، کە رووبەڕووی قەیران دەبێتەوە دەیکات، ساڵانە سووی دەچێتە سەر.

هۆشمەند رەفیق هەروەها رایگەیاند، عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لەو قەرزانەی دەیکات، نادات، بەڵام دانەوەی قەرزەکان، بەشێکی دەکەوێتە سەر ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە پارەی دانەوەی قەرزەکان لە بودجەی سیادیی عێراق دەبڕدرێت، کە بە زیادبوونی بودجەی سیادی، بودجەی هەرێمی کوردستانیش کەم دەبێتەوە.

ئەو ئابووریناسە بەپێویستی دەزانێ چیتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان قبوڵی نەکات بێبەش بکرێ لە قەرزە دەرەکییەکان و لە دادگا نێودەوڵەتییەکان سکاڵا تۆمار بکات.

هۆشمەند رەفیق رەخنەی لەو پەرلەمانتارە کوردانەش گرت، کە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان چوونەتە پەرلەمانی عێراق، کەچی لەوێ داوای بەشی هەرێمی کوردستان لەو قەرزانە ناکەن و بگرە بەجۆرێک لە جۆرەکان دژایەتیشی دەکەن.

ئێوارەی رۆژی  چوارشەممە 24-6-2020، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی لەلایەن حکوومەتی وڵاتەکەیەوە پەسەند کرد.

بەپێی یاساکە، حکوومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی ئەو بڕەی لە بودجەی گشتیی وڵات بۆ ئەمساڵ کورتی هێناوە، دەتوانێ بڕی پێنج ملیار دۆلار لە دەرەوە و 15 تریلیۆن دینار لە ناوخۆ، قەرز بکات.