كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پسپۆڕێکی یاسایی: یاسای قەرزکردن بۆ ماوەیەکی درێژ کۆتوبەند دەخاتە سەر عێراق

پسپۆڕێکی یاسایی عێراقی پێیوایە یاسای قەرزکردن بۆ ماوەیەکی درێژ، کۆتوبەند دەخاتە سەر عێراق.

عەلی تەمیمی، پسپۆڕی یاسایی عێراقی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێویست بوو قەرزکردنی عێراق بۆ گەشەپێدانی وڵات بێت نەک بۆ دابەشکردنی مووچە.

عەلی تەمیمی هەروەها رایگەیاندووە، قەرزکردن لە سندووقی نەقدی نێودەوڵەتی عێراق بۆ ماوەیەکی درژێ دەخاتە ژێر کۆتوبەندێکی زۆر.

ئێوارەی رۆژی  چوارشەممە 24-6-2020، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی لەلایەن حکوومەتی وڵاتەکەیەوە پەسەند کرد.

بەپێی یاساکە، حکوومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی ئەو بڕەی لە بودجەی گشتیی وڵات بۆ ئەمساڵ کورتی هێناوە، دەتوانێ بڕی پێنج ملیار دۆلار لە دەرەوە و 15 تریلیۆن دینار لە ناوخۆ، قەرز بکات.