ژمارەی چاکبووەوانی کۆرۆنا لە پێنج ملیۆن و 100 هەزار کەس تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی چاکبووەوانی کۆرۆنا لە پێنج ملیۆن و 100 هەزار کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە نۆ ملیۆن و 481 هەزار و 480 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-6-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، رووسیا، هیندستان، بەریتانیا، پیرۆ، چیلی، ئیسپانیا, ئیتاڵیا، ئێران، مەکسیک، ئەڵمانیا، پاکستان، تورکیا، سعودیە، فەرەنسا، بەنگلادیش، باشووری ئەفریقیا، کەنەدا، قەتەر و و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، پێنج ملیۆن و 109 هەزار و 487 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 485 هەزار و 415 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.