کرێی کارەبای کیڵگەی جووتیاران کەمدەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کرێی کارەبای کیڵگەی جووتیاران کەمدەکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند دوای بەدواداچوونیان بۆ کێشەی نرخی کارەبای کێڵگەی جووتیاران،بڕیاری کەمکردنەوەی نرخەکە دراوە.

ڕێبوار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: " لەمیانی بەدواداچوونمان بۆ کێشەی جیاوازی و نرخ زۆری کارەبای ھەندێک کێڵگەی جووتیاران،بۆمان دەرکەوت کە مانگانە بۆ ھەر یەکەیەکی کارەبا ١٣٠ دینار دەدەن، کە ئەوەش بڕێکی زۆرە،بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی کردو گفتوگۆمان لەسەر بابەتەکە کرد".

گوتیشی: "بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی پێی ڕاگەیاندین کە ئەو جووتیارانەی ئەو کێەشەیان ھەیە پێویستە سەردانی فەرمانگەی کارەبای سنووری ئیدارەکەی خۆیان و بکەن و مامەڵەکانیان ڕێکبکەنەوە،دوای ئەوە ھاوشێوەی کرێی کارەبای ماڵان، ئەوانیش مانگانە بۆ ھەر یەکەیەکی کارەبا ٣٠ دیناریان لێوەردەگیردرێت".