وڵاتانی ئەورووپا ڕێگە بە گەشتی هاووڵاتییانی ئەمریكا نادەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وڵاتانی ئەورووپا ڕێگە بە گەشتی هاووڵاتییانی ئەمریكا نادەن

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە بە هۆی زۆر بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا، وڵاتانی ئەورووپا ڕێگە بە هاووڵاتییانی ئەمریكا نادەن گەشتیان بۆ بكەن.


رۆژنامەكە نووسیویەتی یەكێتیی ئەورووپا ئێستا بیر لە بژاردەی قەدەغەكردنی هاتنی هاووڵاتییانی ئەمریكا دەكاتەوە بۆ ناو خاكی ئەورووپا، چونكە یەكێتییەكە تووشی جۆرێك لە داڕمانی ئابووری هاتووە و لەمەودا بژاردەی جۆراجۆر دەگرێـتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخە ئابوورییەكەی.


هەرچەندە لەلایەن بەرپرسانی كۆشكی سپییەوە هیچ لێدوانێكی فەرمی لەسەر ئەو پرسە نەدراوە، بەڵام پێدەچێ یەكێتیی ئەورووپا وەكو كاردانەوەیەك ئەم كارەی كردبێ، چونكە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا، كاتێك لە ناو وڵاتانی ئەورووپا كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەربڵاو زیادی كرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ڕێگە لە هاووڵاتییانی ئەورووپا دەگێرێ بێنە ناو خاكی ئەمریكا.