کاریگەریی تیشکی خۆر لەسەر کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کاریگەریی تیشکی خۆر لەسەر کۆرۆنا

 

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی، رۆڵی تیشکی خۆر لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات، کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە کۆی 9 ملیۆن تووشبوو لە جیهاندا.

توێژینەوەکە دەڵێت، تیشکی خۆری هاوین لە کاتی نیوەڕۆدا، رەنگە 90%ی کاریگەریی ڤایرۆسەکە لە ناوچە گەرمەکان لە ماوەی تەنیا 34 بوەستێنێ.

توێژینەوەکە، کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری (کیمیای رووناکی و زانستی Photobiology) بڵاو کردووەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، کە تیشکی سەروو وەنەوشەیی لە نیوەڕۆدا، رەنگە 90%ی ڤایرۆسە تاجدارەکان لەناو ببا. بەڵام پسپۆران دەڵێن، ئەو کاریگەرییە هیچی لە رێژەی تووشبووان نەگۆڕیوە.

هەردوو زانا، خۆسیە لویس ساگریبانتی و سی داڤید لیتل، کە لەگەڵ حکوومەتی ئەمەریکا کار دەکەن، یەکیان لەگەڵ لەگەڵ سوپا و ئەوەی دیکەیان لە کارگێڕیی خۆراک و دەرمان و توێژینەوەکەیان نووسیوە، پێیان وایە، رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ رەنگە زیانی لاوەکیشی هەبووبێ، بەهۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر بێبەش بووە لە خۆدانە بەر تیشکی خۆر، کە رەنگە ڤایرسەکان بکوژێ.

ئەم توێژینەوە نوێیە وەک زۆر توێژینەوەکانی دیکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تواناکانی خۆی لە پلەی گەرمیی بەرز و شێدا لەدەست دەدا، بەپێچەوانەی کەشی سارد، بەڵام رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هێشتا گومان لە ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوانە دەکات.

تیشکی سەروو وەنەوشەیی، کە تیشکی خۆر بڵاوی دەکاتەوە، لە تەعقیمکردنی رووی شتەکان لە ڤایرۆس بەکار دەهێنرێت، لەوانە میترۆ و تونێلەکانی نیۆیۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بەڵام هەندێ لە زانایان دوویاتی دەکەنەوە، کە بڕی پێویست لە تیشکی سەروو بنەوشەیی بۆ کوشتنی ڤایرۆس، جێی دڵنیایی نییە بۆ مرۆڤ، بە بەڵگەی ئەوەی، کە گەرمیی هاوین پەتایەکە سست دەکا، بەڵام بەتەواوی نایوەستێنێ.

ئامادەکارانی توێژینەوە نوێیەکە دەشڵێن، خۆر پارێزگاریی لە سەلامەتیی مرۆڤ دەکا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.