لە توركیا نرخی خۆراك و میوە بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە توركیا نرخی خۆراك و میوە بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان: نرخی خۆراک لە جیهاندا 3.1٪ دابەزیوە

لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، نرخی خۆراك بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ بە رێژەیەكی باش دابەزیوە، بەڵام لە توركیا بە پێچەوانەوە نرخەكان هەفتە دوای هەفتە بەرزتر دەبنەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردووەتەوە، لە مانگی ٥ی ٢٠٢٠ نرخی خۆراك لە جیهاندا بە رێژەی ٣.١٪ كەم بووەتەوە، ئەمەشیان بە پێشڤەچوونێكی باش ناو برد.

هەروەها ساڵی ٢٠٢٠ بۆ نرخی خۆراك بە بەراورد بە ٢٠١٩ زۆر باش بووە و نرخەكان دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.

بەڵام بۆ توركیا پێچەوانەكەی راستە و نرخی خۆراك و میوە بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە و ئەمەش كاریگەریی لەسەر توێژی هەژاران دروست كردووە.

ماڵپەڕی (سۆڵ)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، تەنیا لە مانگی ٥ی ئەمساڵدا، نرخی خۆراك لە توركیا بە رێژەی ١٢.٩٪ بەرز بووەتەوە، چاوەڕوانیش دەكرێت لە داهاتوو ئەم رێژەیە لەبری كەمبوونەوە زیاتر بەرز ببێتەوە.

هەر هەمان ماڵپەڕ ئاماژەی داوە، ئابووریی توركیا لەوپەڕی خراپیدای و هۆكارەكەشی روونە لە تەواوی جیهاندا نرخی خۆراك بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، كەچی لە توركیا نرخەكان زیاتر بەرز دەبێتەوە و زیانمەندی یەكەمیش هەژارانن.