مووچەی سەدان پەرلەمانتاری خانەنشین لە نیوە زیاتر کەم دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مووچەی سەدان پەرلەمانتاری خانەنشین لە نیوە زیاتر کەم دەکرێتەوە

 

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی ڕای دەگەیەنێت: "مووچەی سەدان پەرلەمانتاری خانەنشینی پێشوو، لە نیوە زیاتر کەم دەکرێتەوە".

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەپێی یاسای چاکسازی زیاتر لە 400 پەرلەمانتاری خانەنشین، نیوەی زیاتری مووچەی خانەنشینییەکەیان کەم دەکرێتەوە، تەنانەت هەندێک لەو پەرلەمانتارە خانەنشینانە زیاتر لە نیوەی مووچەیان لێ دەبڕدرێ، بە جۆرێک هەیە لە شه‌ش ملیۆن دەبێتە دوو ملیۆن و 60 هەزار دینار".

ڕوونیشی کردەوە لە وەزارەتی دارایی ڕێنوێنى بۆ جێبەجێکردنی کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان دەردەکرێ، گوتیشی: "ئێمە ئامادەکاریی خۆمان تەواو کردووە، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا یاسای چاکسازی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دۆسیەکان و لیستی ناوەکانمان ئامادەیە، چەندین پلە تایبەتیش هەیە نایاسایین ئەوانیش پێداچوونەوەیان پێدەکرێ".

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، بۆ مووچەی ئەو مانگە 50%ی مووچەی پلەباڵا و تایبەتەکان کەم دەکرێتەوە.

لە هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لە 240 هەزار خانەنشین، مانگانە سەرووی 110 ملیار دینار خەرج دەکرێت.