مەیادە نەجاڕ: حکوومەتی عێراق دەتوانێ پێنج ملیار دۆلار قەرز بکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەیادە نەجاڕ: حکوومەتی عێراق دەتوانێ پێنج ملیار دۆلار قەرز بکات

پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قەرزەی ناوخۆیی و دەرەکی کۆ دەبێتەوە و پەرلەمانتارێکیش بڕی رێگاپێدراوی قەرزەکە ئاشکرا دەکات.

مەیادە نەجار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پرۆژەیەک بۆ ئەوەی رێگە بە حکوومەتی عێراق  بدات بۆ وەرگرتنی قەرز لە ناوخۆ و دەرەوە، کۆ دەبێتەوە.

مەیادە نەجاڕ هەروەها رایگەیاند، بەپێی پرۆژەیاساکە، حکوومەتی عێراق ناتوانێ لە پێنج ملیار دۆلار زیاتر قەرز بکات.

هەروەک نەجاڕ رایگەیاند، بەپێی دەستوور، دەبێ بەشێک لەو قەرزەی حکوومەتی عێراق دەیکات، بدرێتە ھەرێمی کوردستان.

بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 24-6-2020، پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی، کۆ ببێتەوە.