به‌ڤیدیۆ.. مه‌له‌ك ڕۆژهات كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. مه‌له‌ك ڕۆژهات كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

 

مه‌له‌ك ڕۆژهات، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (من خه‌م ده‌ریایه‌) بڵاو كرده‌وه‌.

گۆرانییه‌كه‌ پێشتر ته‌حسین ته‌ها، هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی كورد بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر خۆیشی تێكست و ئاوازه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌، له‌ ئیسته‌نبوڵ كاری وێنه‌گرتن بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كراوه‌.

مه‌له‌ك ڕۆژهات له‌باره‌ی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "به‌شێوازێكی نوێ كاری وێنه‌گرتنمان بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، هیوادارم به‌ دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت".

ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، به‌ یه‌كێك له‌ خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی باكووری كوردستان داده‌نرێت.