وەزیری دارایی عێراق: رەنگە نەتوانین قەیرانی ئابووری چارەسەر بکەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری دارایی عێراق: رەنگە نەتوانین قەیرانی ئابووری چارەسەر بکەین

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، کە رەنگە حکوومەتی وڵاتەکەی نەتوانێ قەیرانی ئابووری چارەسەر بکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، چاکسازی زۆر پێویستەو ئەگەر لە ماوەی ئەمساڵدا ئەنجام نەدرێت، ئەوا عێراقییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ تووشی بارێکی سەختی ئابووری و دارایی دەبن و ”رەنگە نەتوانین قەیرانی ئابووری چارەسەر بکەین“.

عەلی عەللاوی بە ئاماژەکردن بەوە ئێستا چوار ملیۆن فەرمانبەر جگە لە خانەنشینەکان و بندیوارەکان، لە عێراق هەن، رایگەیاندووە، ئابووریی عێراق بەرەو داکشان دەچێت و مانگانە چوار بۆ پێنج ملیار دۆلار تەنیا بۆ مووچە خەرج دەکرێت.

هەروەک وەزیری ئابووریی عێراق رایگەیاندووە، بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەران، قەرز لە بانکە حکوومییەکان کراوە و هۆشداریشی لە تێکچوونی شیرازەی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخەکان داوە.

عەللاوی پێیوایە ئەگەر نرخی نەوت بەردەوام بێ لەو داشکانەی ئێستای، ئەوا حکوومەتی عێراق رووبەڕووی دیوارێکی رەق دەبێتەوە و ناتوانێ ئیدارەی وڵاتەکەی بکات.