کۆیە.. بەشە خۆراکی هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆیە.. بەشە خۆراکی هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ


قایمقامی قەزای کۆیە ڕایدەگەیەنێت، بۆ جاری دووەم بەشە خۆراکی هاوکاری دابەش دەکرێت بەسەر هەژاراندا کە لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە و دابەشکردنەکەش ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


یوسف کەلکانی، قایمقامی شاری کۆیە بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە کۆیە بۆ جاری دووەم ئەو بڕە خۆڕاکەی لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین کرابوو بۆ خێزانە هەژار و کەم دەرامەتەکان دابەش کرا".

 
گوتیشی: "ئەو خێزانانە پێشتر ناویان تۆمارکرابوو و شێوازی دابەشکردنەکە لە کەمپی سەرڕەزان لە ژێر چاودێری قایمقامیەتی قەزای کۆیە و لە لایەن لیژنەی تایبەتی کە پێکهاتوو لەبەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کۆیە و بنکەی کەلوپەلی خۆراک و فەرمانگەی ئامار و لیژنەی باڵای ئاوارە و پەنابەر لە کۆیە و نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکان هاوکاریەکە دابەش کرا".

ڕاشیگەیاند: "دابەشکردنی هاوکارییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێکی هەژار ناوی تۆمارکردووە و ناوی گەڕاوەتەوە پێویستە سەردانی کەمپەکە بکات بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکە".