گروپێکی خۆبەخش پەرتووک بەسەر زیندانیان دابەش دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گروپێکی خۆبەخش پەرتووک بەسەر زیندانیان دابەش دەکەن

ڕێکخراوی ڕووناکبیری میراودەلی لە سنووری ڕاپەڕین کە لە چەند گەنجێکی خۆبەخش پکهاتوون، ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک پەرتووکیان بەسەر زیندانیانی سنوورەکە دابەش کرد.


سەلیم میراودەلی، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕووناکبیری میراودەلی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە سەردان و بەسەرکردنەوەی ڕێکخراوی رووناکبیری میراودەلی بۆ بەندیخانەی گرتووخانە و گواستنەوەی ڕاپەڕین، لە ژێر پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە بەشێکی کەم لە ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان بێ دروستکردنی قەرەباڵغی لە میانەی بەسەرکردنەوەی زیندانیان ۷٥ پەرتووکمان بەسەر زیندانیان دابەش کرد".

گوتیشی: "پەرتووکەکان پێکهاتبوون لە بوارە جیاجیاکانی ڕۆشنبیری و زانستی و کۆمەڵایەتی".

زیاتر گوتی: "ئامانجمان لەم کارە بەرپرسیارێتی بوو بەرامبەر زیندانیان بۆ ئەوەی زانیاری بەدەست بخەن لە بوارە جیا جیاکاندا و دواتریش هەرکەسێک زۆرترین کتێب بخوێنێتەوە لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە خەڵات دەکرێت وەکو پشتگیریی و هاندانێک بۆ ئەو کەسانە".