لە هەڵمەتێکی شاخەوانیدا گەلی زۆرگڤان لە پاشماوە و خاشاک خاوێن کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەڵمەتێکی شاخەوانیدا گەلی زۆرگڤان لە پاشماوە و خاشاک خاوێن کرایەوە

 

گرووپی شاخەوانیی Explore kurdistan، لە هەڵمەتێکی گرووپیدا، گەلی زۆرگڤان لە پاشماوە و خاشاک خاوێن کردەوە.

تارق ئەیووب و کامەران ئەکرەم، بەڕێوەبەرانی گرووپی شاخەوانیی Explore kurdistan بە (باسنیوز)یان ڕاگەیاند: "ئەم هەڵمەتە تەنیا بۆ جارێک نەبووە و نابێت، هەموو هەفتەیەک لەمیانەی سەفەری شاخ و حەسانەوەمان لە سێبەری چیاکانی کوردستان، وەکوو پێزانین و خۆشەویستیمان بۆ کوردستان و سروشتی جوانی، بە هاوکاریی سەرجەم ئەندامانی گرووپەکەمان، هەموو ناوچەکە خاوێن دەکەینەوە".

گرووپی شاخەوانی و گەشتیاریی Explore kurdistan، ماوەی دوو ساڵە ڕێک خراوە و گەشتیان بۆ زۆرینەی شاخ و دەشتەکانی کوردستان کردووە، بەڕێوەبەرانی گرووپەکە دەڵێن: “بە پێ گەشتەکانمان بۆ شوێنە جیاوازانە دەکەین و لەگەڵ دەستی خۆشمان خاوێنیان دەکەینەوە و هانی گەشتیارانی دیکەشمان داوە، تاکوو ئەوانیش ژینگە بپارێزن و کوردستانمان جوانتر بێت، لای خۆشمانەوە لەم هەڵمەتە بەردەوام دەبین”.