هاووڵاتییەكی ئەرژەنتینی لە ماوەی 85 رۆژدا زەریای ئەتڵەسی دەبڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاووڵاتییەكی ئەرژەنتینی لە ماوەی 85 رۆژدا زەریای ئەتڵەسی دەبڕێت

 

هاووڵاتییەكی ئەرژەنتینی لە ڕێگەی بەلەمێكی بچووكەوە توانی تەواوی زەریای ئەتڵەسی ببرێت بگاتەوە بە دایك و باوكی.

خوان مانویل باییستیروی هاووڵاتییەكی ئەرژەنتینی تەمەن 47 ساڵانە و بەهۆی نەبوونی فرۆكەوە ماوەیەكی درێژبوو دایك و باوكی خۆی نەبینبوو، بەڵام لە رێگەی ئەنجامی سەركێشییەكیەوە ئاواتەكەی هاتە دی و لە رێگەی بەلەمێكی بچووكەوە لە وڵاتی ئیسپانیاوە بە تەنیا بەڕێ كەوت و گەیشتە زێدی خۆی.

ماڵپەری (فرانس پرێس) نووسیویەتی: "هۆكاری سەركێشی ئەم پیاوە ئەرژەنتینییە ئەوەیە كە ماوەیەكی زۆر بووە دایك و باوكی خۆی نەبینی بوو بەهۆی داخرانی هێڵی ئاسمانی نێوان ئەو دوو وڵاتە".

ئەو گەشتەی باییستیروی سێ مانگی خایاندووە، 12 هەزار میلی زەریاشی بڕیووە و لە ساتەوەختی گەیشتنی بۆ شاری (مار دیلا بلاتای) لە سەر بەلەمەكەی بە دەنگی بەرزەوە دەیگوت "سەركێشییەكەم سەریگرت".