زانایانی سعودیە: دەرمانێکمان دۆزیوەتەوە بە 30 چرکە کۆرۆنا لەناو دەبات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زانایانی سعودیە: دەرمانێکمان دۆزیوەتەوە بە 30 چرکە کۆرۆنا لەناو دەبات

زانایانی سعودیە باس لە دۆزینەوەی دەرمانێک دەکەن، کە بە 30 چرکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو دەبات.

بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، دەرمانەکە لەلایەن تیمێکی زانایانی ئەو وڵاتە لە کۆلێژی پزیشکی و دەرمانسازی لە زانکۆی ئوم قوڕا لە شاری مەککە، دۆزراوەتەوە و هیچ زیانێکی لاوەکی، نییە.

دەرمانەکە، کە دەگوترێ لە گژوگیا بەرهەمهێنراوە، تایبەتە بە خاوێنکردنەوەی کەلوپەل لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە ماوەی 30 چرەکەدا ئەو ڤایرۆسە و هەموو ڤایرۆسە هاوشێوەکان لەناو دەبات، بەڵام بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ ناشێت.