كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نوێترین زانیاری لەبارەی چۆنیەتیی گۆڕانكارییەكانی مووچە و كاتی دابەشكردنی

وەزارەتی دارایی وردەکاری كەمكردنەوەی مووچەی مانگی شوبات ئاشکرا دەکا و كاتی دابەشكردنی مووچەش ئاشكرا دەكات.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی نێو دیوانی وەزارەتی داراییەوە بە (باسنیوز) دراون،  بەهۆی ئەوەی بڕی بودجەی وەزارەتەكان بۆ مووچە جیاوازە و لیستی مووچەی فەرمانبەرانیش جیاوازە، بۆیە هەر وەزارەتێك خۆی لیستی مووچەكەی ئامادە دەكات.

روونیشی كردەوە: ”ئەوەی مووچەی 300 هەزار دینار بێ، دەستی لێ نادرێ، لە سەرووی ئەوە 4% دەست پێدەکات بۆ 5% دواتر بۆ 7% تاوەکوو 10%  بۆ 13% بۆ 15%  بە گوێرەی مووچەکەی و پلەی وەزیفیی مووچەخۆرەكە، ڕێژەکە دەگۆڕێت، بەڵام نابێ 21% تێپەڕ بکات، جگە لە پلە باڵا و تایبەت کە 50%یان لێ دەبڕێت".

دووپاتی کردەوە، دوای ئەوەی وەزارەتەکان لیستەکان ئامادە دەکەن، بۆ  وەزارەتی دارایی دەنێرن، لەوێشەوە پاش وردبینی، دەدرێته گەنجینەکان بۆ خەرجکردنی مووچەکە. گوتیشی: "لیستی مووچەی هەر وەزارەتێک ئامادەبوو، ڕاستەوخۆ مووچەی ئەو وەزارەتە خەرج دەکرێت".

لە كۆبونەوەی ڕۆژی 21ی 6ی 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا "بە ڕاگرتنـی تەمویلكردنی ڕێژەی 21%ی بودجەی وەزارەتەكان بۆ مووچە، بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم مووچەخۆران جێبەجێ دەكرێت بە ڕەچاوكردنی زۆریی و كەمیی شایستەی دارایی مووچەخۆر".

هەر لەمبارەیەوە د. ئاڵان حەمەسەعید، وەزیری پەروەرده لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند: "لە جێبەجیکردنی ئەم بڕیارە، ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتی داوەتە وەزارەتەکان بۆ جێبەجێکردنی چۆنیەتیی بڕینی ڕێژەکان، بەڵام  دەبێ ڕەچاوی دادپەروەری بكرێت، بۆ نموونە فەرمانبەرێک 424 هەزار دیناری مووچە بێت، ئەوە تەنها 24 هەزار دیناری لێ دەبڕم".

هاوكات بەهجەت سپینداری، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەو 21%ی هەیە لەسەر تەمویلی مووچەی هەر وەزارەتێك دەبڕدرێت، مەرج نییە 21% لە رێژەی مووچەی هەر مووچەخۆرێك ببڕدرێت، بەڵکو ڕێژەکە لە کەمەوە بۆ زۆرە، بۆیە دەبێت لە بڕینی ڕێژەکان حیساب بۆ بنەمای دادپەروەری بکرێ".