ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووان بە کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووان بە کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە نۆ ملیۆن و 141 هەزار و 24 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 23-6-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، رووسیا، هیندستان، بەریتانیا، پیرۆ، چیلی، ئیسپانیا, ئیتاڵیا، ئێران، ئەڵمانیا، تورکیا، مەکسیک، پاکستان، سعودیە، فەرەنسا، بەنگلادیش، کەنەدا، باشووری ئەفریقیا، قەتەر و و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، چوار ملیۆن و 870 هەزار و 390 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 474 هەزار و 362 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.