ھەرێمی کوردستان خاوەنی چوار ملیۆن داری زەیتوونە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ھەرێمی کوردستان خاوەنی چوار ملیۆن داری زەیتوونە

"خواستێکی زۆر لەسەر دروستکردنی باخی زەیتوون ھەیە"

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار ملیۆن داری زەیتوون ھەیە و خواستێکی زۆری جووتیارانیش لەسەر دروستکردنی باخی زەیتوون ھەیە.

حسێن حەمەکەریم،گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند:" بەھۆی گونجاوی ئاو و ھەوا و خاکی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕووان و بەرھەمھێنانی زەیتوون،ئێستا زیاتر لە چوار ملیۆن نەمامی زەیتوون ھەیە کە ئەوەش جێگەی دلخۆشیە چونکە زەیتوون دارێکی بەبە رو بەسودە بۆ خواردن و دروستکردنی ڕۆن و چەند بوارێکی دیکە".

گوتیشی: "پێشووتر ھاوکاری جووتیارانمان دەکرد لەڕووی پێدانی نەمامی جۆر باش و دروستکردنی باخی زەیتوون بەڵام ئێستا بەھۆی ئەو بارودۆخەی ھاتووەتە پێش ئەو ھاوکاریانە بۆ ماوەیەکی کاتی وەستاون،بەڵام ڕێنوێنی نوێ و بەسود دەدەینە ھەر جووتیارێک بیەوێت باخی زەیتوو دروست بکات".

حسێن حەمە کەریم باسی لەوەشکرد کە ئەوەی جووتیارانی زیاتر ھانداوە لەسەر کارکردن لەبەرھەمھێنانی زەیتوون ، بوونی شەش کارگەی ڕۆنی زەیتوونە و بەھۆی خواستی زۆریش لەسەر ڕۆنەکە،جووتیاران دەستمایەکی باشی ماندووبوون و کارکردنیان دێتە دەست.