وەزیری گەشتوگوزاری توركیا: شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا ئیكۆڤایرۆسە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری گەشتوگوزاری توركیا: شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا ئیكۆڤایرۆسە

"کەرتی ئابووریی وڵاتان لەناو دەبات"

وەزیری گەشتوگوزاری توركیا رای دەگەیەنێت، ئەگەر شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا سەرهەڵبداتەوە، دەبێت ناوی لێ بنێین ئیكۆڤایرۆس، چونكە ئیدی ئەو شەپۆلە لە ئابووریی وڵاتان دەدات و كەرتی ئیكۆنۆمی لەناو دەبات.

محەممەد نووری ئارسۆی، وەزیری گەشتوگوزاری توركیا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ئەنتاڵیا، ئاماژەی دا كە هاووڵاتیانی ئەورووپا زۆر بیری توركیا دەكەن بە مەبەستی گەشتیاری، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە ناتوانن بێن.

لەبارەی ئەوەی ئەڵمانیا بەهۆی زۆری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، توركیای بە ناوچەیەكی مەترسیدار داناوە، ئارسۆی دەڵێت: "هەمیشە گوتوومە ئیكۆنۆمی و سیاسەت پەیوەندییان بە یەكترییەوە هەیە. هەر وڵاتە و بۆ رێگەگرتن لە كۆرۆنا رێكارەكانی خۆیان جێبەجێ دەكەن، بەڵام ئەگەر ئەمجارە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا بێتەوە، دەبێت ناوی لێ بنێین ئیكۆڤایرۆس"

ئارسۆی گەشبینە بەوەی لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ رۆژی تر، كەرتی گەشتیاریی توركیا زیندووبوونەوە بە خۆییەوە دەبینێت، ئەمەش دوای ئەوەی گەشتیارانی وڵاتانی ئەورووپی بڕیار دەدەن روو لە توركیا بكەن.