بەوێنە.. دوو کچ لە ڕانیە بە پیشەی دەستی کەلەپووری کوردەواری زیندوو دەکەنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. دوو کچ لە ڕانیە بە پیشەی دەستی کەلەپووری کوردەواری زیندوو دەکەنەوە

لەناو بازاڕی ڕانیە، دوو کچ ماڵێکیان کردووەتەوە و سەرقاڵی دروستکردنی کەلوپەلی کەلەپووری کوردەوارین و ڕای دەگەیەنین لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت نەوەی ئێستا بە کەلەپووری کۆنی کوردەواری ئاشنا بکەن.

ئەژین ئیسماعیل یەکێک لەو پیشەوەرانە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەگەڵ ھاوڕێیەکی دیکەم بەناوی (باخان تۆفیق) ماوەی دوو مانگە ماڵێکی ئەوینیمان دروست کردووە و کارەکانمان کاری دەستین و ھەڵمان داوە کە ئەو جوانییانەی لە کەلوپەل و پێداویستییەکان لە کۆندا بەکار ھاتوون، دووبارە دیزاینیان بکەینەوە و دیسان بۆ نەوەی ئێستا نیشانی بدەین".

گوتیشی:" کەلوپەلەکان زیاتر کەلوپەلی ئافرەتان و  جوانکاری ناو ماڵ و  دەستبەند و تەسبێح و شتی دیکەن و لە دروستکردنیان مادەی زیو و کرۆم و زەردە و موووروو و یەقین و شووشە بەکار دەھێنین و بە ئارەزومەندانی دەفرۆشینەوە".

ئەژین ئیسماعیل باسی لەوەش کرد ھەر لە منداڵییەوە حەزی لەو کارە کردووە و لە ماوەی ڕابردووشدا بە کەلوپەلەکانی بەشدارییی چەندین فێستیسڤاڵ و پێشانگەی کەلەپووری کردووە.