دەزگای لوتکە: ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران دۆخێکی دەروونی خراپی لە نێو پەنابەران دروست کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەزگای لوتکە: ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران دۆخێکی دەروونی خراپی لە نێو پەنابەران دروست کردووە


دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، پێویستە دەستبەجێ كۆتایی بهێنرێت بەسیاسەتی ڕاگرتنی پەنابەران لە كەمپەكاندا کە بەهیچ پێوەرێک شوێنی ژیان و مانەوەی مرۆڤ نییە.


ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "پێویستە كاری جددی و بەپەلە بكرێت بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتی پەنابەران، كە بەشێك لە وڵاتان پلانی دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەرانیان هەیە، ئەمەش بووتە هۆی دروست بوونی بارێكی دەرونی خراپ لای پەنابەران و چەندین حاڵەتی کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆیان، كە بە داتاو بەڵگە لە لامانە و نابێت ئەم تراژیدیایە چیتر بەردەوامی هەبێت".

گوتیشی: "پێویستە دەستبەجێ كۆتایی بهێنرێت بە سیاسەتی ڕاگرتنی پەنابەران لە كەمپەكاندا کە بە هیچ پێوەرێک شوێنی ژیان و مانەوەی مرۆڤ نییە و پێدانی مافی پەنابەریان و گواستنەوەیان بۆ كۆمەڵگەی ئارام و شایستە بە مرۆڤ و ئاسانكاری بكرێت لە پڕۆسەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانی ئەو هاووڵاتی و پەنابەرانە لە دەرەوەی وڵات بۆ زێدی خۆیان بۆ ئەو پەنابەرانەی بەشێوەی ئارەزوومەندانە و لەسەر ویستی خۆیان داوای گەرانەوەیان دەكەن".

گوتیشی: "داواكارین لەلایەنە پەیوەندیدارەكان و سەرمایەدارەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كە هاوكارمان بن لە پرۆژە مرۆییەكاندا بۆ بە هاناوەچوونی پەنابەران و ئاوارەكان، بەتایبەتی لەهەڵمەتی هۆشیاری و ڕشاندنی دژە ڤایرۆس و دابینکردنی پێداوستییە خۆپارێزیەکان".