كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×
جەمال عەبدوڵا 21/06/2020

دە بیڵێ ماڵئاوا لە چی دەترسیت؟!


‬دوای ئەوەی وەزیری تەندرووستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت كە لەسەتا 67 ی کۆی تووشبوان‌ و حاڵەتەکانی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانییە، ئینجا پارێزگاری سلێمانی دەڵێت ئێستا خەڵكی شار بۆی دەركەوت كە بارودۆخەكە ترسناكە و گلەیی لەو كەناڵ و خەڵك و ھێزە سیاسییانە دەكات كە پێشتر بڕوایان بە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نەدەكرد كە لەسەرەتاوە پێی گوتن: ”ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە و دەبێت بەتەواوی پابەندی ڕێنماییەكان بن ئەگینا كارەسات ڕوود ەدات“. بەڵام ھەستم كرد ھێشتا پارێزگاری سلێمانی ڕاشكاو نییە و ھێشتا ترسی ھەیە، ترس لە چی؟

1- ھەستم كرد پارێزگاری سلێمانی ترسی ھەیە لە ناوھێنانی ئەو كەناڵانەی كە لەسەرەتاوە و بەھۆی سیاسی و تەنیا بۆ دژایەتیكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەیانگوت: ”كۆرۆنا درۆیە و كۆرۆنا لە ھەرێم نییە“، ئەگینا بۆچی ناڵێیت ئەو كەناڵانە كامانە بوون؟ باشە ئەی پارێزگاری سلێمانی لە چی دەترسیت ئەگەر بۆ نموونە بڵێیت كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) یەكێك بوو لەو كەناڵانە؟ ئەوا زۆر زۆر دوای ناوھێنانی ئەو كەناڵە، ئیتر (ئێن ئاڕ تی) ھەواڵەكانی خۆتی بڵاو نەكردەوە، یان چاوپێكەوتنی لەگەڵ تۆ قەدەغە كرد، ئایا لەوە زیاتر ھەیە؟ باشە خۆ ئەگەر ھەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندنیش بایكۆتت بكەن لەم سەردەمی سۆشیال میدیایەدا پەكت لە چی دەكەوێت؟

2- ھەستم كرد پارێزگاری سلێمانی ترسی ھەیە لەوەی كە ناوی ئەو ھێزە سیاسییانە بھێنێت كە لەسەرەتاوە و بەھۆی سیاسی و تەنیا بۆ دژایەتیكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەیانگوت: ”كۆرۆنا درۆیە و كۆرۆنا لە ھەرێم نییە“، ئەگینا بۆچی ناڵێیت ئەو ھێزە سیاسییانە كامانە بوون؟ باشە ئەی پارێزگاری سلێمانی لە چی دەترسیت ئەگەر بۆ نموونە بڵێی ئەو گرووپەی یەكێتی كە كۆمپانیای فەیسبووك سەتان پەیجی بێ دایك و باوكی ئەوانی كەشف كرد و داخست و ئەوانیش بەشێك بوون لەو ھەڵمەتەی كە لەسەرەتاوە و بە ھۆی سیاسی و تەنیا بۆ دژایەتیكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەیانگوت كۆرۆنا درۆیە و كۆرۆنا لە ھەرێم نییە؟ ئەوە زۆر زۆر دوای ناوھێنانی ئەو گرووپە، شەڕی دوورخستنەوە لە پۆستەكەتیان پێ فرۆشتیت، ئێ باشە ئەو كاتە بچۆرەوە بۆ زانكۆ و وانەكانی ڕاگەیاندنی خۆت بڵێرەوە، چیە؟ پارێزگار نا، مامۆستای زانكۆ خۆ لە برسا نامریت، كاكی پارێزگار خۆ تۆ پیاوێكی موتەدەینیشیت، ئەی ئەوە نییە دەڵێن خوا كڵاوی بۆ بەڕوو كردووە؟ جا خوا كڵاو بۆ بەڕوو بكات چۆن چارەیەك بۆ ھەڤاڵ ئەبووبەكریش نادۆزێتەوە كە مرۆڤە و بە ئەحسەن تەقویم خەڵقی كردووە؟ كە مرۆڤ ئەحسەن تەقویم بێت كەواتە لای خوا لە بەڕوو گرنگتر و جوانترە و پەكی ناخات.

3- ھەستم كرد ھێشتا پارێزگاری سلێمانی لەوە دەترسێت كە بڵێت من محامیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانم، چونكە دەڵێت من محامیی حكوومەت نیم! واتە ھێشتا پێدەچێت تەپوتۆزی كاتی ئۆپۆزسیۆنیی پێوە مابێت و ھێشتا شەحەناتی ئۆپۆزسیۆنیی تیا مابێتەوە وەك ئەوەی كە حزبەكەی لەدەرەوەی حكوومەت بێت! ئەوە لەكاتێكدایە كە پارێزگاری سلێمانی خۆیشی نەیدەتوانی دەستبەكار بێت ئەگەر لە 5 – 12 – 2017دا و لە بەردەم سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزیری ناوخۆ سوێندی یاسایی نەخواردایە.